کلۆپ و پۆستیکۆگلۆ چی دەڵێن لەسەر رووبەروو بوونەوەیان؟

PM:06:25:04/05/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلۆپ پێی وایە یارییەکەیان بەهێز دەبێت و پۆستیکۆگلۆش رایگەیاند دەبێت وەرزی داهاتوو نازناو بەدەست بهێنن.

لیڤەرپوول و تۆتنهام رووبەرووی یەکتر دەبنەوە و هەردوو راهێنەریش لێدوانی خۆیاندا، لە سەرەتادا یۆرگن کلۆپ رایگەیاند، یارییەکەمان زۆر بەهێز دەبێت و چاوەڕێ دەکەم تۆتنهام بجەنگێت بۆ بردنەوە.

سەبارەت با راهێنەری داهاتووی لیڤەریش وتی: ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە کە بە یانەکە بڵێم کێ بکەن بە راهێنەر، هەرکەسێک بێت ئەگەر بیەوێت پرسیارم لێ بکات ئامادەم وەڵامی بدەمەوە و ئەوەی بیەوێت پێی بڵێم.

دوپاتیشیکردەوە، یاریزانی نایابیان هەیە و بناغەیەکی پتەویان بنیات ناوە، لە هێڵی ناوەراستیان ئەگەر سەیری بکەیت هەست بەوە دەکەیت و هەر یاریزانێکیان کە یانەیەک بیەوێت بەدەستی بهێنێت دەبێت پارەیەکی زۆر خەرج بکات.

پۆستیکۆگلۆش دەڵێت: بۆ تیپێکی وەک و تۆتنهام لە هەر شوێنێکبین دەبێت بنیاتی بنێینەوە، هەروەها دەبێت تیپەکە هەموو وەرزێک دەستکەوتێکی هەبێت، لەوانەش سەرکەوتن بۆ چامپیۆنز لیگ کە هەموو وەرزێک یانەکە ئەوەی دەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە وەرزی داهاتوو دەبێت باشتربن و بە زوترین کات دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە سپێرز پێویستی بەوەیە چالاکبێت لە میرکاتۆ و یاریزانی تازە بگوازێتەوە.

دوپاتیشیکردەوە، نایەوێت ئەم وەرزە بە دەستکەوتی پلەی پێنجەم دڵخۆشبێت، لەبەر ئەوە بەو شتە رانەهاتووە، بەڵک و دەبێت وەرزی داهاتوو گەشە بکەن و نازناو بەدەستبهێنن.