بەرشەلۆنە دەیەوێت لێنگلێت بفرۆشێت

PM:06:42:29/04/2024

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دەیەوێت لێنگلێت بفرۆشێت بەڵام بەهۆی مووچە بەرزەکەیەوە بەڕێکردنی یاریزانەکە قورسە.

لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی باسی لەوەکردووە، یانەی بەرشەلۆنە لاری نییە لە فرۆشتنی کلیمێنت لێنگلێتی بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەی کە لە ئێستادا بەشێوەیەکی خواستن یاری بۆ ئەستۆن ڤێلا دەکات.

لەم دواییانەدا لێنگلێت پێگەی سەرەکی خۆی لە ئەستۆن ڤێلا لەدەستدا، ئەمەش مانای ئەوەیە یانە ئینگلیزییەکە خواستنەکەی درێژناکاتەوە، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە بەرشەلۆنە هیوادارە بتوانێت بە هەر جۆرێک بێت لە یاریزانەکە رزگاری بێت ئەگەر فرۆشتنی بێت یاخود پێدانی بە خواستن بێت بە یانەیەکی تر.

یەکێک لەو هۆکارانەی بەرشەلۆنەی نیگەران کردووە لە گەڕانەوەی یاریزانە فەرەنسییە تەمەن 28 ساڵانەکە مووچە بەرزەکەیەتی کە یەکێکە لە بەرزترین مووچەکانی یانەکە.