خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوڵ بە ئیڤەرتۆن دۆڕا

AM:12:23:25/04/2024

296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ بە ئیڤەرتۆن دۆڕا و کریستال پالاس لە نیوکاسلی بردەوە.
لە یاریە دواخراوەکانی هەفتەی 29ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاری دێربیدا رووبەڕووی یانەی ئیڤەرتۆن بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 27 گاراد برانسوێت گۆڵێکی بۆ ئیڤەرتۆن تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی لیڤەرپوڵ هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبون و لە خولەکی 58 کالڤێرت لیوین گۆڵێکی تری بۆ ئیڤەرتۆن کرد، سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە یاریەکی تریشدا، یانەی نیوکاسل یونایتد بووە میوانی یانەی کریستال پالاس و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند.
لیڤەرپوڵ بە 74 خاڵ بە کاتی لە دووەمی ریزبەندیدا مایەوە، نیوکاسل یونایتد لە پلەی حەوتەمدایە، کریستال پالاس و ئیڤەرتۆن لە پلەکانی 14 و 16 دان. 
خ . ک