خولی فەرەنسا.. پاریس سان جێرمان لە لۆریانی بردەوە

PM:10:03:24/04/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەر لۆریان بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 30 خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی لۆریان.
تایمی یەکەم بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی پاریس کۆتاییهات، گۆڵەکانیش عوسمان دیمبلی و کیلیان مباپێ لە خولەکەکانی 19 و 22 تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 60 عوسمان دیمبلی گۆڵی سێیەمی پاریسی کرد و دواتر لە خولەکی 73 محەمەد بامبا لۆریانی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، لە خولەکی 90شدا مباپێ گۆڵێکی تری بۆ پاریس کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
بەو ئەنجامە، پاریس سان جێرمان 69 خاڵی هەیە و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد، لۆریان پلەی 17ی گرتوە بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ.
لە هەمان هەفتە، یانەی مۆناکۆ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لیلی بردەوە، مارسیلیا و نیس بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.
خ . ک