بەرشەلۆنە بیری لە فرۆشتنی یامال نەکردووەتەوە

PM:09:01:24/04/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بیری لە فرۆشتنی یامال نەکردووەتەوە و ئەوەش پەیامێک بووە بۆ پاریس سان جێرمان.

لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر داوای لویس ئینریکی راهێنەری یانەکەیان دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ لامین یامال ئیمزا بکەن.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکرد کە بەرپرسانی بەرشەلۆنە بە هیچ شێوەیەک نیازیان نییە دەستبەرداری لامین یامال ببن چونکە لە پرۆژەی داهاتوویاندایە.

مارکا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو هەڵوێستەی کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە پەیامێکە بۆ بەرپرسانی پاریس سان جێرمان کە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان هەیە و ئامادەن 200 ملیۆن یۆرۆ لە پەلکێش کردنیدا خەرجبکەن.

دەشڵێت، هێرشبەرە ئیسپانیەکەش ئارەزووی ئەوە دەکات کە لە بەرشەلۆنە بەردەوامیبدات بە یاریکردن و بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە.

دوپاتیکردەوە، تەنیا لە یەک حاڵەتدا بەرشەلۆنە یامال دەفرۆشێت ئەویش ئەگەر یاریزانەکە خۆی داوای رۆیشتن بکات لەو کاتەشدا ئەو یانەیەی کە دەیەوێت بیگوازێتەوە دەبێت بڕی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات کە یەک ملیار یۆرۆیە.

خ . ک