جامی ئیتاڵیا... یۆڤانتۆس گەیشتە یاری کۆتایی

AM:12:12:24/04/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس سەرەڕای ئەوەی تووشی شکست هات بەرامبەر بە لازیۆ گەیشتە یاری کۆتایی بە ئەنجامی یاری هاتن و چوون.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا، لازیۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یۆڤانتۆسی کرد.

لە تایمی یەکەم کوڕانی خاوەن یاریگا بە پشت بەستن بە هاندەران باشتر بینران و کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، لە خولەکی 12 کاستیلانۆسیش گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، پاش ئەوەش لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون بەڵام گۆڵی تری لێنەکەوتەوە.

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 49 کاستیلانۆس بۆ دووەمجار تۆڕی گۆڵەکەی خانمە پیرەکەی هەژاند، ئەمەش وایکرد کوڕانی ئەلیگری زیاتر هێرش ببەن و لە پێناو تۆمارکردنی گۆڵێک، هێرشەکانیشیان لە خولەکی 83 ئەنجامی هەبوو کاتێک میلیک گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، سەرەنجام یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک بە بردنەوەی لازیۆ کۆتایی پێهات بەڵام بەهۆی ئەوەی لە یاری پێشوویاندا یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنابوو گەیشتە یاری کۆتایی و لازیۆش ماڵئاولایکرد.