خولی ئینگلتەرا...ئارسناڵ گۆڵبارانی چێڵسی کرد

AM:12:01:24/04/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە پێنج گۆڵی بێوەڵام شکستی بە چێڵسی هێنا و بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی.

لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی 29ی خولی ئینگلتەرا، ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی کرد.

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی چوار ترۆسارد گۆڵی یەکەمی کوڕانی خاوەن یاریگای تۆمارکرد، پاش ئەوەش هەردوولا هێرشیان دەبرد بەڵام هیچ گۆڵێک نەبینراو ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم تۆپ هاوێژەکانی لەندەن چێڵسیان شۆک کرد بە تۆمارکردنی سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 52 و 57 و 65 لەلایەن یاریزانان بین وایت و کەی هاڤێرتز دوو گۆڵەوە، زۆری نەخەیاند و بن وایت لە خولەکی 70 دووبارە گەیشتەوە سەر گۆڵەکەی چێڵسی بۆ پێنجەم جار هەژاندی، پاش ئەو گۆڵەش کوڕانی ئارتێتا هەر باشتر بینران بەڵام نەیانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربکەن و سەرەنجام یارییەکە بە پێج گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوندی ئارسناڵ کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش ئارسناڵ خاڵەکانی بوون بە 77 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی، چێڵسیش بە 47 خاڵ لە پلەی نۆیەم دەبینرێت.