تین هاگ: تەرکیزمان لەدەستداوە

PM:06:33:23/04/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تین هاگ دوپاتیکردەوە لە ئێستادا تیپەکەی تەرکیزی لەدەستداوە و پێویستیان بەوەیە خۆیان رێکبخەنەوە.

پێش روبەڕوبوونەوەی شیفێڵد یونایتد، ئیریک تین هاگی راهێنەری مانچستەر یونایتد سەبارەت بە پێکانەکانی یانەکەی رایگەیاند، یاری پێشوو گارناچۆی بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاری پێکردووە بەڵام بۆ یاری داهاتوو کێشەی نییە و یاری دەکات، تا ئێستا بەىشداریپێکردنی ماکتۆمینای و راشفۆرد و برۆنۆ روون نییە و پێش یارییەکە بڕیاری کۆتایی دەدات.

سەبارەت بە هیوای گەیشتن بە چامپیۆنزلیگیش باسی لەوەکرد، هێشتا هیوایان هەیە بە مەرجێک بتوانن تەواوی ئەو یارییانە ببەنەوە کە ماوەتەوە لە پریمەرلیگ و یاخود بتوانن جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەدەستبهێنن.

تین هاگ سەبارەت بە نەبوونی تەرکیز لەلایەن یاریزانانی یونایتدەوە وتی: دەزانم لە ئێستادا بێ تەرکیزین کەواتە پێش هەموو شتێک گرنگترین بابەت ئەوەیە بردنەوە بەدەستبهێنین، لە زۆر یارییدا ئەو بابەتە کێشەی بۆ درووست کردووین، ئێمە لە بەرگریدا کێشەمان هەیە ئەگەر بە تەواوی پێکهاتەکەمانەوە یاریمان بکردایە بێگومان باشتر دەبووین بە تایبەت لە خوێندنەوەی یارییەکان.

راهێنەرەکە رەخنەی لە رۆژنامەنووسانیش گرت کە هەمیشە لایەنە خراپەکانی تیپەکەی دەبینن و چاو لە دەست کەوتەکانیان ناکەن، ئاماژەی بەوەشکرد ئەوان لە زۆر یاریدا باشن بەڵام بەهۆی هەڵەی خۆیانەوە ئەنجامەکەیان لێ هەڵدەگەڕێتەوە.