کاساس: شانازی بە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقەوە دەکەم

PM:03:49:23/04/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاساس دوپاتیکردەوە شانازی دەکات راهێنەری عێراقە و ستایشی ئاستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی کرد.

خیسۆس کاساسی ئیسپانی و راهێنەری هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق بەردەوامە لە چاودێری کردنی یاریزانە لاو و پیشەگەرەکانی عێراق لە سەرجەم خولە جیاوازەکانی جیهان.

کاساس لە نوێترین لێدوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، شانازی دەکات بەوەی کە راهێنەری شێرەکانی رافیدەینە بەهۆی ئەوەی یەکێکە لە بەهێزترین و گەورەترین هەڵبژاردەکانی ئاسیا.

کاساس دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بەو ئاستەی کە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان ئەنجامیدەدەن بە تایبەت بردنەوەکانیان بەرامبەر سعودیە و تاجیکستان.

دەشڵێت، دڵنیام ئەو هەڵبژاردەیە بەهی ئەوەی خاوەنی راهێنەرێکی باش و چەندین یاریزانی ئاستبەرزە دەتوانێت کێبڕکیی بەدەستهێنانی یەکێک لە بلیتەکانی بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 بکات.

رونیشیکردەوە، ئەگەر عێراق بتوانێت بگاتە ئۆڵۆمپیاد ئەوا بە دڵنیاییەوە زۆرترین سوودی دەبێت بەتایبەت لەڕوی دروستبوونی یاریزانی نوێ بۆ هەڵبژاردەی یەکەم.

خ . ک