تیاگۆ سیلڤا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا چێڵسی جێدەهێڵێت

PM:02:18:23/04/2024

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیلڤا بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا چێڵسی جێبهێڵێت و ئەگەری زۆرە بگەڕێتەوە بەرازیل.

فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بڵاویکردەوە، تیاگۆ سیلڤای بەرگریکاری 38 ساڵی بەرازیل بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی داوە و لە کۆتایی ئەم وەرزەا یانەی چێڵسی ئینگلیزی جێدەهێڵێت.

فابریزیۆ دوپاتیکردەوە، ئەو یاریزانە خۆی یەکلاکردووەتەوە و ئەوەش بە ڕوونی لە دوای یاری یانەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی هەستی پێکرا کاتێک ئەو یاریزانە دەگریا دوای شکستەکەیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی یانە لەندەنیەکەش هیچ ئۆفەرێکیان پێشکەشی تیاگۆ سیلڤا نەکردووە لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، سەرەڕای ئەوەش ئەو یاریزانە بەردەوام پابەندبووە بە ئەرکەکەیەوە.

رونیشیکردەوە، بەرگریکارە بەرازیلیەکە لە مێرکاتۆی زستانەی ئەمساڵدا دەرفەتێکی گەورەی لەبەردەمدا بوو لە پێناو جێهێشتنی چێڵسی بەڵام سەرجەم ئۆفەرەکانی رەتکردەوە لە پێناو ئەوەی یارمەتی چێڵسی بدات.

ئاشکرایکرد، ئەو یاریزانە هێشتا وێستگەی داهاتووی دیاری نەکردووە بەڵام بە ئەگری زۆرەوە دەگەڕێتەوە خولی بەرازیل بەتایبەت یانەی فلۆمینینزی کە لە ماوەی رابردوودا گرێبەستی پێشکەش کردبوو.

خ . ک