مۆدریچ دەیەوێت وەرزێکی تریش لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە

PM:01:32:23/04/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆدریچ دەیەوێت وەرزێکی تریش لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە ئەگەر لەسەر کورسی یەدەگیش بێت.

لوکا مۆدریچی کرواتی تامان 38 ساڵ لە هاوینی 2012ەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە و لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا گرێبەستەکەی تەواو دەبێت، لە ماوەی رابردووشدا رۆژنامەکان بەردەوام باسیان لە داهاتووی ئەو یاریزانە کردووە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانە کرواتیەکە ئامانجی ئەوەیە بۆ وەرزێکی تریش لەگەڵ یانەی شاهانە بەردەوام بێت و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، هەرچەندە ئەو یاریزانە چەندین ئۆفەری گەورەی پێشکەشکراوە بەڵام لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید هەست بە دڵخۆشی دەکات .

ئاماژەی بەوەشداوە، مۆدریچ هەست بەوە دەکات کە هێشتا لە توانایدایە بۆ وەرزێکی دیکەش لە یاریگاکاندا بدرەوشێتەوە و یارمەتی ریاڵ مەدرید بدات و ئامانجی ئەوەیە لە بەرزترین ئاتدا بمێنێتەوە.

رونیشیکردەوە، ناوەڕاستکارە کڕواتیەکە بە هیچ شێوەیەک هەست بە نیگەرانی ناکات لە کاتێکدا ئەمو ەرزە زۆربەی کات یەدەگ بووە، تەنانەت ئەگەر وەرزی داهاتووش یەدەگ بێت سوورە لەسەر مانەوەی.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، چەندین یانەی سعودیە و ئەمریکا لەگەڵ یانەی دینامۆ زەگرەبی کرواتیش ئۆفەریان پێشکەشی ئەو یاریزانە کردووە بەڵام تا ئێستا رەزامەندی لەسەر هیچیان دەرنەبڕیوە.

خ . ک