ئیبرا: کێبڕکێ لەگەڵ هاوکارەکانمدا دەکەم بۆ یاریکردن

PM:03:40:27/02/2023

380 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیبراهیمۆڤیچ دواى نۆ مانگ گەڕایەوە یاریگاکان و ڕاشیگەیاند هەوڵیداوە بە هەموو ڕێگاکان یارمەتى تیپەکەى بدات.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچى هێرشبەرى یانەى میلان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاماژەى بەوەکرد، ئەگەر ناچاربێت تەواوى چیرۆکى پێکانەکەى و ئازارەکانى بگێڕێتەوە، ئەوا دەبێت چەند کاتژمێرێک لێرەدا بمێنێتەوە.

ئەم لێدوانەى ئیبرا لە کاتێکدایە، دواى نۆ مانگ لە پێکان گەڕایەوە یاریگاکان و چەند خولەکێک بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر ئەتلانتاى لە خولى ئیتاڵیا کرد.

ئیبراهیمۆڤیچ دەڵێت "ئارەزووم دەکرد یارمەتى تیپەکەم بدەم بە هەر ڕێگایەک بێت، تەنانەت ئەگەر تواناى یاریکردنیشم نەبێت، دەمتوانى شەش مانگ پێش کۆتایى هاتنى وەرزەکە نەشتەرگەریەکە بکەم، بەڵام وتم دەتوانین نازناوى سێریا ئەى بەدەستبهێنین، بەڵێنم بە ڕاهێنەردا بۆ یارمەتیدانى یانەکە نەشتەرگەریەکە دوابخەم، پێشتر تووشى ئەم جۆرە ناڵاندنە نەبووبووم لە کاروانە وەرزشیەکەمدا".

ئیبرا دووپاتیکردەوە، ئەو گرنگى بە ئێستا دەدات و دەیەوێت کێبڕکێ لەگەڵ هاوکارەکانیدا بکات بۆ یاریکردن لە یانەکەدا و نایەوێت بەهۆى ئاستییەوە لە ڕابردوودا لە تیپەکەدا بێت، بەڵکو لە پێناوى ئەوەى ئێستا دەیکات لە یانەکەدایە و دەشڵێت "ئەگەر ئەنجام بەدەستنەهێنم و تەنیا پێنج بۆ 10 خولەکى کۆتایى یارى بکەم، ئەوا لە ماڵەوە دەمێنمەوە، بەڵام دەیەوێت تەواوى یارى بەشدارى بکەم".

گ . ف