بایرن بە هاتریکی لیڤاندۆڤسکی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

PM:09:23:28/08/2021

1332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن لە هێرتا بەرلینی بردەوە و دووەم سەرکەوتنی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا.

لە یاریەکانی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن ڕووبەڕووی هێرتابەرلین بوەوە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەردا بەدەستهێنا.

بایرن لە سەرەتاوە تا کۆتایی کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کردبوو و یاریزانەکانی ئاستێکی زۆر بەرزیان پێشکەش کرد،گۆڵەکانی یانە باڤاریەکە لە خولەکەکانی 6 و 34 و 49 و 70 و 84 لەلایەن تۆماس مۆلەر و جەمال مۆسیالاوە و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ هاتریکی تۆمارکرد.

بەو ئەنجامەش بایرن میونشن لە سێیەم هەفتەی خولی ئەڵمانیدا خاوەنی دوو سەرکەوتن و یەکسانبوونێکە و بە هاوبەشی لەگەڵ بایەرلیڤەرکوزن پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە.