PM:07:51:28/08/2021
1024 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاوتارۆ مارتینێز لەگەڵ
یانەکەى گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان.
ئینتەرمیلان لەگەڵ لاوتارۆ
مارتینێزی ئەرجەنتینی گەیشتۆتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لە ماوەی داهاتوودا
نوێ بکاتەوە بەوجۆرە لە وەرزەکانی داهاتوو لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبێت.
ڕۆژنامەی کۆریری دیلۆ سپۆرت
ڕایگەیاند کە یاریزانەکە بۆ پێنج وەرزی
داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ نێراتزۆری نوێ دەکاتەوە.
ڕۆژنامەکە دوپاتیشیکردەوە
کە ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەمانگی حوزەیرانی 2023دا کۆتایدێت، جگە لە پاداشتەکان
6 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە وەردەگرێت.
لاوتارۆی ئەرجەنتینی لە
بازاڕی گواستنەوەی هاوینی ئەمساڵدا لە یانە ئەوروپییەکان داواکراو بوو و ئینتەریش
دەستبەجێ هەوڵەکانی بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتووی یاریزانەکە دەستپێکرد و ئەو ئەستێرەیەش بڕیاریدا
لە ئینتەر بمێنێتەوە و یانەکە بەجێنەهێڵێت.
لاۆترۆ مارتینز لە هاوینی
2018ەوە لەگەڵ ئینتەرمیلان یاریدەکات، کاتێک بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ڕاسینگەوە
چووە ڕیزەکانی یانە ئیتاڵیەکە.