PM:05:47:28/08/2021
2684 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکێتی تۆپی پێی ژاپۆن
کاتی ئەنجامدانی یاریەکانی جامی جیهانی یانەکانی 2021ی ڕاگەیاند.
یەکێتی تۆپی پێی ژاپۆن
لە پێگەی فەرمی خۆی ئاماژەی بەوەکرد کە یاریەکانی جامی جیهانی یانەکان لە بەرواری
9ی کانونی یەکەمی داهاتوو دەستپێدەکات و لە 19ی هەمان مانگ کۆتایدێت.
ئەو یانانەی کە تا ئێستا
بەشداریکردنیان لە جامی یانەکانی ئەمساڵدا مسۆگەر کردوە بریتین لە چێڵسی ئینگلیزی
پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و ئەهلی میسری پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی
ئەفریقیا،هەروەها ئۆکلاند سیتی نیوزلەندی کە نوێنەرایەتی کیشوەری ئۆقیانوس دەکات.
پاڵەوانی خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئاسیا 27ی تشرینی دووەمی داهاتوو دەردەکەوێت و تایبەت بە پاڵەوانی
ئەمریکای باشوور 20ی تشرینی دووەم ئاشکرا دەبێت.هەروەها پاڵەوانی کیشوەری ئەمریکای
باکوور 28ی تشرینی یەکەم دەستنیشان دەکرێت،پاڵەوانی خولی ژاپۆنیش لە 4ی کانونی
یەکەم یەکلای دەکرێتەوە.
یانەی بایرن میونشنی
ئەڵمانی بووە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکانی 2020 کە لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەچوو.