لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکوری کوردستان ئۆپۆزسیۆن سەرکەوت، دەم پارتیش لە ١٠ شاری باکوری کوردستان سەرکەوتنى بەدەستهێنا و ژمارەى شارەوانییەکانى بەراورد بە هەڵبژاردنى پێشوو زیاد کرد.
بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار هیچ کام لە کاندیدەکان زۆرینەی رەهای بەدەستنەهێنا، هاوڵاتیانی تورکیا لە رۆژی ٢٨ی ئایار بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک کۆمار جارێکی دیکە دەچنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار ٤٩.٤٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کاندیدی هاوپەیمانی میللەتیش خاوەنی ٤٤.٦٩ـی دەنگەکانە، ٢٧ سندوق لەنێو تورکیا و هەزار و ٥٠٠ سندوقیش لە دەرەوەی وڵات تاوەکو ئێستا نەکراوەنەتەوە
کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، هەر بڕیارێک لە بەرژەوەندی گەلەکەیاندا بێت دەیدەن و سوپاسی دەنگدەرانی کرد.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا دەنگەکانی دوو راکابەری سەرەکی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لە یەک نزیکە و لە ئەگەری تێنەپەڕاندی ٥٠٪= یەکی دەنگەکان لە ئەنجامە فەرمییەکان، هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەچێتە خولی دووەم.
رێژەی ١٠٠٪ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، تاوەکو ئێستا، ئەردۆغان ٤٩.٣١٪ی دەنگەکانی هەیە و کڵیچدار ئۆغڵوش ٤٤.٩٨٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆماری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، راستە ئەنجامەکان هێشتا کۆتاییان نەهاتووە بەڵام لایەنگرانیان ئاگادار دەکەنەوە کە ئەوان لە پێشەنگن و وتیشی، "پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنەکان بچێتە خولی دووەم."
کەمال کڵیچدار ئۆغلو کاندیدی هاوپەیمانی میلەت بۆ سەرۆکایەتی تورکیا لە وتارێکدا رایگەیاند، داوا لە حکومەت دەکات واز لە سەرلێشێواندنی میدیایی بهێنێت و پڕۆسەکە بە جدی وەربگرێت و وتیشی، "ئێمەش تاکو ژماردنی کۆتا دەنگ لێرە دەبین."
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، دەنگەکانی ئەردۆغان بۆ خوار ٪٥٠ دابەزی و بە ئەگەری زۆرەوە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار دەچێتە خولی دووەم.
سەرۆک کۆمارى ئێستاى تورکیا، لەدواى تەواو بوونى پڕۆسەى دەنگدانى تورکیا، یەکەم پەیامى خۆى بڵاوکردەوەو رایگەیاند، هەڵبژاردنى ١٤ى ئایار هاوشێوەی جەژنێکى گەورەى دیموکراسى بەڕێوەچوو، هەموو ئەمانە دەربڕینى تێگەیشتنى دیموکراسیانەى تورکیا بوون.
سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ رایگەیاند، ئەوان ئەمشەو کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ وەکو سیانزەیەم سەرۆککۆماری تورکیا رادەگەیەنن، وتیشی، ئەو زیاتر لەو دەنگانەی بەدەستهێناوە کە بڵاوکراونەتەوە.
رێژەی ٩٧٪ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، تاوەکو ئێستا، ئەردۆغان ٤٩.٥٩٪ و کڵیچدار ئۆغڵو ٤٤.٦٥٪ی دەنگەکانی هەیە.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا رایگەیاند، لە کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەک بەدواوە قەدەغەکردنی راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنمان هەڵگرت.
سەرۆکی فەرمانگەی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هۆشداری دایە کەناڵەکانی راگەیاندن و دەڵێت، بەگوێرەی بڕیارەکانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا، ئاشکراکردنی ئەنجامەکان بەر لە کاتژمێر ٩:٠٠ قەدەغەیە.
شارەوانی ئادیامانی باکووری کوردستان سندوقی گەڕۆک و ئۆتۆمبێلی تایبەتی بۆ کەسانی نەخۆش و خاوەنپێداویستی تایبەت دابینکرد تا بتوانن لە رێی تیمە گەڕۆکەکانەوە دەنگ بدەن.
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پەرلەمانی تورکیا کۆتاییهات و راستەوخۆ دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت.
سەرۆکی گشتی پارتی مەملەکەت رایگەیاند، ئەو وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە هەڵبەستراون، راستەقینە نین. سکاڵا لەسەر هەر کەسێک تۆمار دەکات کە بڵاوی کردووەتەوە. دەشڵێت، "خودا ئەوەتان بەسەر بهێنێت کە لەم ٥٠ رۆژە بەسەرتان هێنام."
سەرۆکی تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە رایگەیاند، ئەمریکا و پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکان شکستی پێبهنێن. دەشڵێت، "سبەینێ وەڵامی بایدن دەدەمەوە."
سیاسەتمەدارێکی تورکیا رایگەیاندووە، دوو هەفتە بەر لە وادەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەردۆغان لەرێگەی دەستگیکردنی چەند کوردێکەوە هەوڵیداوە تەڵە بۆ کڵیچدار ئۆغلۆ بنێتەوەو بەپەیوەندیکردن بە پەکەکە تۆمەتباریبکات.
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، بانگەشەی هەڵبژاردنى تورکیا کۆتاییهات.
تەنیا رۆژێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا کە رووداوێکی مێژوویی دەبێت بۆ ئەو وڵاتە، پرسی کوردو دەنگی ئەوانەی هێشتا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوەو دەنگی ئەو شەش ملیۆن دەنگدەرە نوێیەی بۆ یەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و قەیرانەکانی ئابوری و زیادبوونی سەرکوتکردنی مافەکانی مرۆڤ و لاوازبوونی پێگەو رۆڵی دادگاکان و یاساو سیستەمی دادوەری ئەگەری هەیە ئاڕاستەی هەڵبژاردنەکان بگۆڕێت و کۆتایی بەسەردەمی ئەردۆغان بهێنێت.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، ئەو دەنگانەی بە موحەڕەم ئینجە کاندیدە کشاوەکە دەدرێن هەژمار دەکرێن.
کەمال کڵیچدار ئۆغڵو کاندیدی پۆستی سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی ئاسایی نییەو دەشڵێت، یان دیموکراسی دەهێنین بۆ تورکیا یاخود فڕێیدەدەینە زبڵدانی مێژووەوە.
چاوەڕێدەکرێت هەشت بۆ نۆ ملیۆن کورد، ئەمجارە دەنگبدەن بەکاندیدی ئۆپۆزسیۆن کە دەکاتە ١٣٪ی دەنگەکان، پرسیارەکە ئەوەیە ئامەد کە بەقەڵای کوردان ناسراوە دەتوانێت وەک چۆن رۆڵی سەرەکی هەبوو لەهێنانی ئەردۆغاندا ئاواش رۆڵی هەبێت لەخستنیدا؟.
سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان، لە تویتێکدا دەڵێت، "ئەگەر پشتگیری ئەردۆغانم بکردایە ئێستا لە زیندان نەدەبووم."
بڕیارە سبەینێ ١٤ـی ئایار؛ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەبچێت، کە ٦٤ ملیۆن و ١١٣ هەزار و ٩٤١ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٦٧١ دەنگدەر لە دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیە.
چاودێرێکی سیاسی رایگەیاند، دانیشتوانی ناوچەکانی مەڕەش و عەنتاب و ئۆرفا و ناوچەکانی دیکەی بومەلەرزەکەی ٦ـی شوبات پێشتر پاڵپشتیکاری سەرسەختی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار بوون, بەڵام پێشبینی دەکات لە دوای هەڵبژاردنەکەوە ئەو پاڵپشتییە بگۆڕێت.
دوای تەواوبوونی جەنگی دووەمی جیهان و روخاندنی دەوڵەتی عوسمانی، تورکیا بە سەرکردایەتی موستەفا کەمال ئەتاتورک، هەستا بە دانانی دەستورێکی عەلمانی و پەیڕەوکردنی سیستمی دیموکراسی، لە ساڵی ١٩٢٣وە تا ئێستا تورکیا دەسەڵاتداری وڵاتەکەی لە رێگای هەڵبژاردنەوە دیاریدەکات.
موحەڕەم ئینجە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنەکان راگەیاند، ئەمەش ئەگەری سەرکەوتنی کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ رکابەری سەرەکی ئەردۆغان زیاتر دەکات.
ئۆپۆزسیۆنی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنن ئەوا ئەو زیانانەی لە ماوەی حوکمڕانیدا بەر مافەکانی مرۆڤ کەوتووە چاکی دەکەنەوە و بەڵێنی سەردەمێکی نوێ بۆ دیموکراسی و ئازادییەکان بە گەلانی تورکیا دەدەن.
جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، کوردەکان لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی تورکیا مەبەستیانە ئەردۆغان لە حوکم بهێننە خوارەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن دەنگەکانیان بدەنە کڵیچدارئۆغڵو. دەشڵێت، "کڵیچدارئۆغڵو هیچ خراپەیەکەی بەرامبەر کورد نەبووە."
سیاسەتمەدارێکی کورد لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، کورد لە نێوان خراپ و خراپتردا خراپی هەڵبژاردووە. دەشڵێت، "پێشبینیدەکات بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان فشارەکان لەسەر کورد زیاتر دەبن".
سەرۆکی پارتی وڵات و کاندیدی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، موحەرەم ئینجە، کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا راگەیاند.
سەرۆککۆماری تورکیا لەهەژمارە فەرمییەکانی خۆی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پەیامێکی لەبارەی کوردەکانی تورکیا بڵاوکردەوەو دەڵێت، خەباتی زۆریان بۆ مافی کوردەکان کردووەو بەوتەی خۆی، "وەک شیری دایکیان پێیان حەڵاڵە".
شارەزایەک لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بە گوێرەی دوایین راپرسییەکان ئەوە پشتراشتبووەتەوە کە دەنگی ئەردۆغان و حزبەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکات و دەشڵێت، "زۆربەی لایەنە نێودەوڵەتییەکان دڵخۆشدەبن بە بردنەوەی ئۆپۆزسیۆن."
کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ رایگەیاند، لەئەگەری سەرکەوتنەکانی لەهەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار، هاوشانی وڵاتانی رۆژئاوا سزا بەسەر وڵاتی روسیا دەسەپێنێت و هەوڵدەدات تورکیا بکاتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.
لە دوای ئەگەری شکستهێنانی ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئێستای تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ هەمان پۆست، لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا، حکومەتی ئەو وڵاتە رووبەڕووی قەیرانەکانی دۆخی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پشێوی ئاستەکانی سیاسەت و کۆمەڵگا و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە دەبێتەوە.
سیاسەتمەدارێکی کورد لە باکوری کوردستان رایگەیاند، دەسەڵاتی سیاسی دەیەوێت بە زیندانیکردن، کورد بترسێنێت. دەشڵێت، "خۆیان ڕادەستی ئەو سیاسەتە ناکەن و تا کۆتایی شەڕ دەکەن".
بە گوێرەی دوایین راپرسی لەسەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئاستی پشتیوانیەکانی دەنگدەران بۆ هاوپەیمانی میللـەت و هاوپەیمانی نیشتمانی لەیەکەوە نزیکن. پسپۆڕێکی پەیوەندییە سیاسییەکانیش دەڵێت، "رەنگە ئەم هەڵبژاردنە بچێتە خولی دووەمەوە".
بەگوێرەی راپرسییەکان، ئەگەری هەیە دوای دوو دەیە لە سەرکردایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان بەسەر تورکیادا، کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ پۆستی سەرۆککۆمار سەرکەوتن مسۆگەر بکات و پێدەچێت ئاراستەیەکی نوێ لە سیاسەتی ئەنقەرە بێتە ئاراوە.
ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کارنامەی حکومی تایبەت بە خۆی ئاشکرا کرد کە دیارترین ناونیشانەکانی بریتین لە: ماف و دادپەروەری و دادوەری، کەرتی گشتی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، چاودێری و شەفافیەت، دامەزراندن، زانست و پەرەپێدان، گۆڕینی دیجیتاڵی، فێرکردن، سیاسەتە کۆمەڵایەتییەکان، سیاسەتی دەرەکی، بەڵام هیچ ئاماژە بە دۆسیە و پرسی کورد نەکراوە.
لە تورکیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ پێویستە کاندید زیاتر لە ٥٠٪ی دەنگی دەنگدەران بەدەستبهێنێت و بۆ دەرچوونی پارتەکانیش سیستمی "هۆندت" پەیڕەو دەکرێت کە تیایدا پێویستە هەر پارتێک بەربەستی ٧٪ تێپەڕێنێت تا بتوانێت بچێتە پەرلەمانەوە.
کونسوڵی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە هەولێر بەبێ بوونی کێشە بەڕێوەچووە و زیاتر لە سێ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە و پرۆسەکە تاوەکو ٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، "دەنگدان مافێکی دیموکراسی و گرنگە و داوا لە هاوڵاتییانمان دەکەین بەشداربن."
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٩ دەرگای بنکەی دەنگدان لە کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بەڕووی دەنگدەرانی تورکیادا کرایەوە و پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ و ٦٠٠ ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەستی پێکرد، بڕیارە پرۆسەکە لە هەرێم و عێراق سێ رۆژ بەردەوامبێت.
ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری ناسراوی کورد لە باکوری کوردستان رایگەیاند، پێویستە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا کورد یەکگرتووبێت، چونکە هیچ لایەنێکی سیاسیی و هیچ کەسێک بەبێ کورد ناتوانێت سەرکەوتوبێت.
هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیا پشتگیری لە (كەمال كلچدار ئۆغڵو) كاندیدی هاوپەیمانی میللەت دەكەن.
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە بەشداریکردنی لە بانگەشەکانی هەڵبژاردن بۆ ماوەیەک رادەگرێت.