PM:07:23:05/04/2022
852 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناگلیسمان دوپاتیکردەوە
ڤیاڕیاڵ خاوەنی ڕاهێنەرێکی بە ئەزمونە و دەبێت بە وریاییەوە رووبەڕوویان ببنەوە.
پێش یاری یانەکەی
بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، جولیان ناگلیسمانی
ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن ڕایگەیاند، ڤیاریاڵ خاوەنی راهێنەرێکن کە ئەزمونێکی
زۆری هەیە لە بردنەوەی یارییەکان.
ناگلیسمان وتی: دەبێت بە
وریاییەوە رووبەڕوویان ببینەوە و متمانەم بە یاریزانەکانم هەیە کە باشترین ئاستی
خۆیان پێشکەش بکەن و بە یاری چوون و گەڕانەوە گەیشتن بە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین
مسۆگەر بکەن.
وتیشی: ئەلفۆنسۆ دەیڤز
ئامادەیە بۆ یاریکردن و لەگەڵیاندا گەشت دەکات بۆ ئیسپانیا بەڵام دڵنیا نییە لە
سەرەکیبونی لەو یاریەدا، گنابریش لە باشترین ئاستی خۆیدایە بەڵام سانێ لە چەند
یاری ڕابردوودا ئاستی وەک پێویست نەبوە.
دەشڵێت، یاریزانەکانی
یانەکەی بەپەرۆشن بۆ سەرجەم یارییەکانی داهاتوو لەم وەرزەدا و هاوشێوەی یاری
کۆتایی دەچنە یاریگاوە، ئامانجیان بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئەڵمانیا و چامپیۆنز
لیگە.
خ . ک