میسی دوای مۆندیال بە نیازی چییە؟

AM:09:40:26/03/2022

5076 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی دوپاتیکردەوە دوای جامی جیهانی بیر لە زۆر شت دەکاتەوە و لە ئێستادا تەنیا سەرنجی لەسەر یاری داهاتوە.

دوای بردنەوەی هەڵبژاردەکەی لە ڤەنزوێلا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا، لیۆنێل میسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی یاریدەکات و دڵخۆشە بە پۆشینی درێسەکەی.

میسی بڵاویکردەوە، هاوڵاتیانی ئەرجەنتین خۆشەویستیەکی زۆریان بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان هەیە لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا و بەردەوام پشتگیریان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا سەرنجی تەنیا لەسەر یاری داهاتوو بەرامبەر ئیکوادۆرە و دەیانەوێت لەو یاریەشدا بردنەوە بەدەستبهێنن و بەردەوام بن لەسەر ئەنجامە باشەکانیان.

ئاشكراشیکرد، دوای جامی جیهانی 2022 دەبێت بیر لە زۆر شت بکاتەوە لەسەر داهاتووی لە تۆپی پێدا، ئەویش بە مانەوەی دۆخەکە وەک ئێستا یان بڕیاری تر دەدات.

ڕونیشیکردەوە، هیچ کاتێک لەو بڕوایەدا نەبوە هاندەرانی هەڵبژاردەکەی بەو شێوەیە و بە بەردەوامی پاڵپشتیان بکەن چونکە چەند جارێک بونەتە هۆی بێهیوا بونی هاندەرەکانیان و لەدەستدانی چەند نازناوێک لە ڕابردوودا.

خ . ک