میلان هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیبراهیمۆڤیچ دەدات

PM:06:32:18/02/2022

720 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان دەیەوێت گرێبەستی ئیبراهیمۆڤیچ نوێبکاتەوە و یاریزانەکەش لە مانگی چواردا بڕیاری کۆتاییدەدات.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ سویدی تەمەن 40 ساڵ و یاریزانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا کۆتاییدێت و تا ئێستاش بڕیاری لەسەر داهاتووی نەداوە.

تۆڕی میدیاسێتی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە، بەرپرسانی یانەی ئەسی سی میلان بەنیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە سویدیەکەیانن سەرەڕای زۆری تەمەنی.

تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، گرێبەستە نوێکەی کارگێڕی یانە ئیتاڵیەکە بۆ ئیبراهیمۆڤیچ بۆ یەک ساڵ نوێکردنەوەیە بەرامبەر مووچەی ساڵانەی سێ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ چەند پاداشت و گۆڕانکارییەک کە بەپێی بەشداریکردن لە یارییەکان و تۆمارکردنی ژمارەی گۆڵەکانی دەبێت .

ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا زلاتان بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی نەداوە و دەیەوێت دوای یارییەکانی هەڵبژاردەکەی لە پاشكۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا داهاتووی خۆی یەکلابکاتەوە و بە دڵنیاییەوە دەکەوێتە مانگی چوارەوە.

میدیا سێت ڕایگەیاندوە، ڕاهێنەر و یاریزانان و بەرپرسانی یانەکەی میلانۆ دڵخۆشن بە بوونی ئیبراهیمۆڤیچ وەک سەرکردەیەک لە یانەکەیاندا و دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتووش لەگەڵیان بەردەوام بێت.

خ . ک