AM:12:37:22/12/2021
636 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی کاراباو ئارسناڵ بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سەندەرلاندی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی کاراباو، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری یانەی سەندەرلاندی کرد.
یاریەکەش بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ئارسناڵ کۆتاییهات، گۆڵەکانیش ئدوارد نکیتا سێ گۆڵ و نیکۆلاس پیپی و پاتینۆ تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، ئارسناڵ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا و سەندەرلاند ماڵئاواییکرد.
خ . ک