PM:10:10:30/09/2026
1248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ بێدەنگی شکاند و باس لە هۆکاری جێهێشتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەدات.
دوای ئەوەی خۆرخی خیسۆسی راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال رایگەیاند کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکەی دانیمارکیش بەشداری پێناکات ئەو یاریزانە بێدەنگی شکاند.
رۆناڵدۆ لە ئینستاگرای خۆی نوسیویەتی، کەمپی هەڵبژاردەی پۆرتوگالم جێهێشت دوای کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی خیسۆسی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەم.
دشڵێت، لە کاتی خۆیدا ڕاستییەکان بۆ هەموو خەڵکی پورتوگال دەڵێم سەبارەت بەو هۆکارانەی کە پاڵنەر بوون بۆ ڕۆشتنم لە هەڵبژاردەی نیشتمانی، کە هەمیشە تەرخان بووم بۆی.
لە کۆتاییدا نوسیویەتی، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە هیوای سەرکەوتن بۆ پورتوگال و بۆ هەموو هاوڕێکانم بخوازم بەبێ جیاوازی.
خ . ک