ریاڵ مەدرید گواستنەوەی کوانسای کردووەتە ئامانج

PM:06:26:30/09/2026

732 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید گواستنەوەی کوانسای کردووەتە ئامانج بەڵام سێ یانەی پریمەر لیگ رێگری لێدەکەن.

رۆژنامەی بێڵد لە هەواڵێكی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە لەهاوینی ساڵی داهاتوودا کوانسای بەرگریکاری ئینگلیزی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بگوازێتەوە.

بێڵد ئاماژەی بەوەداوە، ئامانجی بەرپرسانی یانەی شاهانە ئەوەیە کە ئەستێرە ئینگلیزیە 22 ساڵەکە بگوازنەوە تا بیکەنە شوێنگرەوەی ئەلیکساندەر ئارنۆڵد لە باڵی بەرگری راست.

دوپاتیکردووەتەوە، ئەرکی ریاڵ مەدرید لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ کوانسا ئاسان نابێت بەهۆی ئەوەی کە یانەکانی ئارسناڵ و چێڵسیش هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج لە کاتێکدا یانەی لیڤەرپوڵ مافی کڕینەوەی ئەو یاریزانەی هەیە ئەوەش یەکێکە لەمەرجەکانی کاتێک کوانسای بە یانەی بایەر لیڤەرکوزن فرۆشتوە.

خ . ک