رافینیا دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە

PM:04:25:30/09/2026

780 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافینیا بەهۆی پێکانەوە بەرازیلی جێهێشت و گەڕایەوە بەرشەلۆنە.
رافینیای ئەستێرەی بەرازیلی لە یاریی رابردووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئوستراڵیا تووشی پێکانهات و بەو هۆیەش نەیتوانی تایمی دووەم بەشداری بکات.
ئەم پێکانەی رافینیا بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی توڕە کرد بەهۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانە بەردەوام لە پێکهاتەی سەرەکی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری بەرازیلدایە و زۆر ماندوو دەبێت.
لە نوێترین پێشهاتدا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل ئاشکرایکرد کە رافینیا تووشی پێکانێکی ماسولکەیی سووک بووە و بەو هۆیەش هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.
دواتر رۆژنامەی سپۆرت دوپاتیکردەوە کە رافینیا بەهۆی پێکانەوە پێویستی بە 10 رۆژە تا چاکببێتەوە لەبەرئەوە دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە تا لە ژێر چاودێری پزیشکەکانی یانەکەیدا بێت.
خ . ک