رۆناڵدۆ گفتوگۆی لەگەڵ خیسۆس کردووە

PM:02:45:30/09/2026

824 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ گفتوگۆی لەگەڵ خیسۆس کردووە و لێکتێگەیشتن لە نێوانیاندا هەبووە.
دوای ئەوەی لە یاریی رابردووی پۆرتوگال بەرامبەر نەرویج بەشداری بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەکرا، دوای یارییەکە باس لەوە دەکرا کە ئەو یاریزانە تووڕە بوە و کاردانەوەی هەبووە.
رۆژنامەی ریکۆرد رایگەیاند، رۆناڵدۆ نیگەران بووە لەبڕیارەکەی خۆرخی خیسۆسی راهێنەر و لەبەرئەوەش بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی هەڵبژاردەکەی نەکردووە.
راشیگەیاندووە ، ئەمڕۆ چوارشەممە کریستیانۆ کۆبونەوەی لەگەڵ خیسۆسی راهێنەر کردووە تا بزانێت لە چ پلانێکی هەڵبژاردەکەدایە و کۆبونەوەکەش ئەرێنی بووە و لێکتێگەیشتنی زۆر لە نێوان هەردوولادا هەبووە.
خ . ک