بایرن میونشن دەیەوێت لە زستاندا کۆندی بگوازێتەوە

PM:12:23:30/09/2026

472 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن دەیەوێت لە زستاندا کۆندی بگوازێتەوە بەڵام بەرشەلۆنە داوای 75 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردەوە، مانەوەی جولێس کۆندی بەرگریکاری فەرەنسی لە یانەی بەرشەلۆنە مسۆگەر نییە بەهۆی ئەوەی نیگەرانە لە یەدەگ کردنی لەلایەن هانسی فلیکی راهێنەرەوە.
پێگەکە ئاشکرایکردووە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ کۆندێ ئیمزابکات بە شێوەیەک کە کیم مین جای بفرۆشێت و بەو پارەیە بەرگریکارە فەرەنسیەکە بگوازێتەوە.
نوسیویەتی، گواستنەوەی کۆندێ ئاسان نابێت بەهۆی ئەوەی کە یانەی بەرشەلۆنە داوای بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ دەکات بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە.
خ . ک