لە نەیشنز لیگ ئیسپانیا و ئینگلتەرا بردنەوەیان بەدەستهێنا

PM:11:39:29/09/2026

608 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە نەیشنز لیگ ئیسپانیا چوار گۆڵی لە کرواتیا تۆمارکرد و ئینگلتەراش لە چیکی بردەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی نەیشنز لیگ، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری کرواتیای کرد.
یارییەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ئیسپانیا کۆتاییهات.
گۆڵەکانی ئیسپانیا لامین یاماڵ دوو گۆڵ و ئۆیارزابال و نیکۆ ویلیامز تۆماریانکرد، تاکە گۆڵەکەی کرواتیا درینا بێلگۆ تۆماریکرد.
لە یارییەکی تریشدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە چیکی بردەوە.
خ . ک