لە جامی کەنداو عێراق بە سعودیە دۆڕا

PM:10:51:29/09/2026

720 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی کەنداو عێراق ماڵئاواییکرد دوای شکستی بەرامبەر سعودیە و عومانیش لە کوەیتی بردەوە.
لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی کەنداو، هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی سعودیە بووەوە.
یارییەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی سعودیە کۆتاییهات کە هەردوو گۆڵەکەش لە تایمی دووەمدا تۆمارکران.
لە هەمان کۆمەڵە هەڵبژاردەی عومان رووبەڕووی کوەیت بووەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک