PM:07:36:29/09/2026
584 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید پاداشتی
بێلینگهام دەکات بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەهۆی ئاستەبەرزەکەیەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی
وەرزشی بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە پلانەکانیان دەستپێکردووە
بەمەبەستی پارێزگاری کردن لە یەکێک لە ئەستێرەکانی.
فابریزیۆ ئاشکرایکردووە،
ئامانجی بەرپرسانی ریاڵ مەدرید ئەوەیە کە گرێبەستی جوود بێلینگهامی ئەستێرەی
ناوەڕاستی ئینگلیزی یانەکەیان تا چەندین ساڵیتر درێژ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم
هەنگاوەی یانەی شاهانە بەهۆی ئەوەیە کە ئەو یاریزانە بپارێزن لە هەوڵی یانەکانیتر
جگە لەوەش پاداشتی ئاستە بەرزەکەی دەدەنەوە کە لە یانەکەیان پێشکەشی کردووە.
خ . ک