PM:12:26:29/09/2026
816 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فابریگاس لەپێناو راهێنەرایەتی سێ یانە بە مەرج مانەوەی لە کۆمۆ دیاریکردووە.
سیسک فابریگاسی ئیسپانی و راهێنەری یانەی کۆمۆی ئیتاڵی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت بەڵام مەرجێکی نهێنی لە گرێبەستەکەیدا هەیە.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، فابریگاس لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمۆ مەرجێکی دیاریکردووە ئەویش ئەوەیە کە یانە ئیتاڵیەکە جێدەهێڵێت ئەگەر یەکێک لە یانەکانی بەرشەلۆنە یان ئارسناڵ یان چێڵسی گرێبەستی پێشکەش بکەن.
مارکا دوپاتیکردەوە، خەونی فابریگاس وەرگرتنی راهێنەرایەتی بەرشەلۆنەیە بەڵام چاوەڕێی رۆیشتنی هانسی فلیک دەکات تا ئەو خەونەی بەدیبهێنێت.
خ . ک