PM:03:54:28/09/2026
672 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارییە دۆستانەکاندا
ئۆرۆگوای لە کۆریای باشووری بردەوە و ڤەنزوێلا بە ژاپۆن دۆڕا.
لە درێژەی یاریی
دۆستانەی هەڵبژاردەکان، هەردوو هەڵبژاردی کۆریای باشوور و ئۆرۆگوای رووبەڕووی
یەکبونەوە.
لە سەرەتای یارییەکەوە،
یاریزانانی ئۆرۆگوای بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و تایمی یەکەم سێ گۆڵیان لە رێگەی
نونێز و ئاراسکایتا و کیم مین جای بە هەڵە لە خۆیان تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، نونێز
گۆڵێکی تری بۆ ئۆرۆگوای تۆمارکرد و پاشان لی کانگ ئین کۆریای کردە خاوەنی گۆڵێک،
سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ئۆرۆگوای کۆتاییهات.
لە یارییەکی تریشدا،
هەڵبژاردەی ژاپۆن رووبەڕووی ڤەنزوێلا بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی
بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک