PM:11:48:27/09/2026
1016 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە نەیشنز لیگ پۆرتوگال لە نەرویجی بردەوە و ئەڵمانیاش بە یۆنان دۆڕا و هۆڵەنداش بردنەوەی بەدەستهێنا.
لە قۆناغی یەکەمی نەیشنز لیگ، هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی هەڵبژاردەی نەرویج.
یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سووی پۆرتوگال کۆتاییهات.
جواو فێلیکس و گۆنچالۆ رامۆس گۆڵەکانی پۆرتوگالیان کرد و ئێرلینگ هالاند تاکە گۆڵەکەی نەرویجی تۆمارکرد.
لە هەمان قۆناغ، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سڕبیای بردەوە، ئەڵمانیاش بە یۆنان دۆڕا.
خ . ک