PM:08:54:27/09/2026
1060 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دەیەوێت کێشەکانی ئیستیڤاو لەگەڵ ئەلۆنسۆ بقۆزێتەوە و بیگوازێتەوە ریزەکانی.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئێستاوە سەرقاڵی ئەوەیە کە پێکهاتەکەی بەهێزتر بکات تا بتوانێت بۆ چەند ساڵێکیتر کێبڕکێی نازناوەکان بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دوپاتیکردەوە کە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە چاودێری بارودۆخە خراپەکەی ئیستیڤاوی ئەستێرەی بەرازیلی دەکەن کە لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر کێشەی هەیە.
سپۆرت ئاماژەی بەوەداوە، ئامانجی کارگێڕی بەرشەلۆنە ئەوەیە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا ئەو یاریزانە بگوازێتەوە و ئامادەشە 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی چێڵسی بکات.
لە کۆتاییدا باسی لەوە کردووە، هەرچەندە لە ئێستادا ئیستیڤاو یاریزانی سەرەکی نییە و لە پلانی سەرەکی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەردا نییە بەڵام بەرپرسانی چێڵسی بە هیچ شێوەیەک بیریان لە فرۆشتنی نەکردووەتەوە.
خ . ک