PM:06:40:27/09/2026
988 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی ڤان دایکی کردووە لە مێرکاتۆی زستانەدا لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگری.
سەرەڕای ئەوەی کە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەک زۆری یاریزانی هەیە لە بەرگریدا بەڵام راهێنەری ئەو یانەیە دوو دڵە لە تواناکانی بەشێک لە یاریزانەکانی و دەیەوێت ئەستێرەیەکی تری بۆ بگوازنەوە.
تۆڕی فیچاجێس ئاشکرایکردووە، خوسێ مۆرینیۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ڤێرجیل ڤان دایکی ئەستێرەی هۆڵەندی ئیمزابکەن.
تۆڕەکە رایگەیاندووە، گواستنەوەی بەرگریکارە هۆڵەندیەکە ئاسانە بەهۆی ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی کۆتاییدێت لەگەڵ لیڤەرپوڵ و تا ئەم ساتەش گفتوگۆی نوێکردنەوەی نەکردووە لەبەرئەوە یانەی شاهانە دەتوانێت لە مێرکاتۆی زستانەدا بەرامبەر بڕە پارەیەکی کەم بیگوازێتەوە.
خ . ک