PM:04:50:27/09/2026
992 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن و بەرشەلۆنە چاودێری یۆرێنتی دەکەن و دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی چاودێری مارکۆس یۆرێنتی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەن و ئامانجیان ئەوەیە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.
ئەو رۆژنامەیە باسی لەوە کردووە، هۆکاری ئەو گرنگی پێدانەی بایرن بە ئەستێرە ئیسپانیەکە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ئەو یاریزانە دەتوانێت لە چەند پێگەیەکی جیاوازی یاریگادا یاریی بکات.
نوسیویەتی، گرێبەستی یۆرێنتی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و بە گرێبەستێکی ئازاد دەتوانێت ئەو یانەیە جێبهێڵێت لە کاتێکدا یانەی بەرشەلۆنەش هەمان یاریزانی کردووەتە ئامانج.
خ. ک