ئیسپانیا پێداگرە لەسەر میوانداری یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030

PM:02:53:27/09/2026

1012 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیسپانیا پێداگرە لەسەر ئەوەی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 لە وڵاتەکەی بەڕێوەبچێت.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بەردەوام باسیان لەوە کردووە کە وڵاتی مەغریب چووەتە کێبڕکێی میوانداریکردنی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 و نزیکبووە لەوەی کێبڕکێکە لە ئیسپانیا بباتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مۆندیالی 2030 لە هەر سێ وڵاتی ئیسپانیا و پۆرتوگال و مەغریب بەڕێوەدەچێت جگە لەوەش سێ رۆژی یەکەم لە ئەمریکای لاتین ئەنجامدەدرێت بەهۆی یادی 100 ساڵەی مۆندیالەوە.

رافاێل لۆزانی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دوای بردنەوەی هەڵبژاردەکەی لە ئینگلتەرا دوپاتیکردەوە کە دەبێت یاریی کۆتایی مۆندیالی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەبچێت.

دەشڵێت، ئیسپانیا ئێستا دەسەڵاتداری جیهانە لە تۆپی پێدا دوای بردنەوەی نازناوی جامی یۆرۆ و مۆندیالیش لەبەرئەوە مافی خۆمانە کە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 لە خاکەکەماندا ئەنجامبدرێت.

خ . ک