PM:12:57:27/09/2026
988 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لا فونتی ستایشی عەقڵیەتی یاریزانەکانیەتی و ئینگلتەراش بەهێزە و رووبەڕووی ئاستەنگیان کردنەوە.
لویس دی لا فونتی راهێنەری ئیسپانیا دوای بردنەوە گرنگەکەیان لە ئینگلتەرا رایگەیاند، هەست بە دڵخۆشی دەکەن بە ئاست و ئەنجامی یارییەکەیان، سەلماندیان پاڵەوانی جیهانن.
دی لا فونتی وتی، بەردەوام ئارەزوویەکی زۆرمان هەیە بۆ بردنەوە و لەم یارییەشدا رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووینەوە هۆکارەکەی ئەوە بوو کە ئینگلتەرا بەو شێوەیە و هەڵبژاردەیەکی بەهێزە.
وتیشی، لە نیوان تایمەکاندا بە یاریزانەکانم وت کە ئێمە باڵادەستین و سێ هەلی گۆڵمان لەدەستداوە و دەتوانین ئەنجامەکە پێچەوانە بکەینەوە، بە دڵنیاییەوە ئێمە هەرگریز خۆمان بەدەستەوە نادەین و نامانەوێت بوەستین لە بردنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دڵخۆشە بە بوونی ئەو کۆمەڵە یاریزانە لە پێکهاتەکەیدا، هەر کامیان بچێتە یاریگاوە بە باشترین شێوە ئامادەیە بۆ یارییکردن و سەرسامم بە عەقڵیەتی سەرجەمیان.
خ . ک