لێدوانی ئارنۆڵد دوای بردنەوەی عێراق لە کوەیت

AM:10:46:27/09/2026

944 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارنۆڵد رایگەیاند دەیانتوانی زوتر ئەنجامەکە یەکلابکەنەوە و ئەزمون هۆکاری بردنەوەکەیان بوو.

گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دوای بردنەوەیان لە کوەیت رایگەیاند، ژمارەیەک هەلی زۆریان دروستکردووە لەو یارییەدا و لە توانایاندا بوو زووتر ئەنجامەکە یەکلابکەنەوە.

ئارنۆڵد دەڵێت، پێش ئەوەی کوەیت گۆڵی یەکەمی یەکسان بکاتەوە دوو هەلی گۆڵ تۆمارکردنمان لەدەستدا بەڵام دواتریش ئێمە بێهیوا نەبووین و تا دوایین خولە جەنگاین لەپێناو بردنەوە.

دەشڵێت، ئێمە بەردەوام وانە فێردەبین لەم جۆرە یارییانە، ئەزمونی لە سەدا پەنجای یاریزانان کە بەشداربوون لە مۆندیال هۆکاری ئەم بردنەوەیە بوو، جگە لەوەش یاریزانە لاوەکانیش کاریگەری زۆریان هەبوو لە یاریگادا.

خ . ک