AM:10:23:12/09/2026
496 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە بالەی ئەوروپا هۆڵەندا بەرامبەر
بەلجیکا تووشی شكستهات و ئەڵمانیا بردنەوەی بەدەستهێنا.
لە پاڵەوانێتی تۆپی باڵەی ئەوروپا،
هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیکا یارییکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە کێبڕکێیەکی بەهێز
بینرا و تایمی یەکەم لە سوودی بەلجیکا کۆتاییهات بەڵام هۆڵەندا بە بردنەوەی تایمی
دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
دواتر لە تایمەکانی سێیەم و چوارەمدا، یاریزانانی
بەلجیکا ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و بە ئەنجامەکانی 25 بە 17 خاڵ و 25 بە 14 خاڵ
لە سوودی خۆیان کۆتاییپێهێنا و یارییەکەیان بە سێ تایم بەرامبەر تایمێک بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی
ئەڵمانیا رووبەڕووی لاتڤیا بووەوە و بە ئەنجامی سێ تایمی بێبەرامبەر بردنەوەی
بەسەردا بەدەستهێنا، پۆرتوگال و یۆنان بە بولگاریا و چیک دۆڕان.
دوای ئەو ئەنجامانە، هەڵبژاردەکانی فنلەندا
و بولگاریا و ئەڵمانیا لە پێشەنگی کۆمەڵەکانی دووەم و سێیەم و چوارەمدان، پۆرتوگالیش
لە مکۆتا پلەی کۆمەڵەی دووەمدایە.
خ . ک