لە جامی ئەمریکا زڤیرێڤ و بێن شێلتۆن گەیشتنە یاریی کۆتایی

AM:09:42:12/09/2026

532 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئەمریکا زڤیرێڤ و بێن شێلتۆن بە بردنەوە لە خاچانۆڤ و تیافۆ گەیشتنە یاریی کۆتایی.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەلیکساندەر ڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر کارین خاچانۆڤی روسی یارییکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا زڤیرێڤ ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

دواتر لە کۆمەڵەکانی دووەم و سێیەمدا، خاچانۆڤ هەوڵی گەڕانەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەو دوو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی زڤیرێڤ کۆتاییهات و یارییەکەی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە.

لە هەمان قۆناغدا، بێن شێلتۆنی ئەمریکی رووبەڕووی فرانسیس تیافۆی هاونیشتمانی بووەوە و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یارییەکەی لێبردەوە.

بەو ئەنجامانە، هەریەکە لە زڤیرێڤ و بێن شێلتۆن سەرکەوتنیان بۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و سبەینێ پاڵەوان دیاریدەکەن، خاچانۆڤ و تیافۆ ماڵئاواییانکرد.

خ . ک