AM:10:29:11/09/2026
684 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە بالەی ئەوروپا ئەڵمانیا بردنەوەی بەسەر
تورکیا بەدەستهێنا و سوید بە ئیتاڵیا دۆڕا.
لە درێژەی یارییەکانی پاڵەوانێتی بالەی
ئەوروپا، لە کۆمەڵەی چوارەمدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر تورکیا یارییکرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی تورکیا
بە ئاستێکی نایابەوە بینران و تایمی یەکەمیان بە ئەنجامی 25 بە 23 خاڵ لە سوودی
خۆیان کۆتاییپێهێنا.
دواتر یاریزانانی ئەڵمانیا گەڕانەوە کەشی
یارییەکە و سێ تایمی بەدوای یەکیان بەدەستهێنا بە ئەنجامەکانی 25 بە 22 خاڵ و 25
بە 21 خاڵ و 25 بە 19 خاڵ، سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ تایم بەرامبەر
تایمێک بردەوە.
لە هەمان کۆمەڵە هەڵبژاردەی فەرەنسا
رووبەڕووی سویسرا بووەوە و بە ئاسانی و بە سێ تایمی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا
بەدەستهێنا.
لە کۆمەڵەکانی تریشدا، هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا
و فلنەندا بردنەوەیان بەسەر پۆرتوگال و دانیمارک بەدەستهێنا، سویدیش بەرامبەر
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تووشی شکستهات.
دوای ئەو ئەنجامانە، ئەڵمانیا و فەرەنسا
سێ خاڵیان هەیە و لە پلەکانی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی چوارەمدان، ئیتاڵیا و پۆڵەندا
و فنلەندا پێشەنگی کۆمەڵەکانی تریان گرتووە.
خ . ک