رۆناڵدۆ ژمارەیەکی پێوانەی دەشکێنێت

PM:07:17:10/09/2026

784 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیکۆردێکی مێژوویی دیکە لە خولی سعودی دەشکێنێت و بووە چوارە گۆڵکاری مێژووی خولەکە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری پورتوگالیی یانەی نەسر، بەردەوامە لە بەدەستهێنانی ریکۆردە مێژووییەکان لە خولی پیشەگەری سعودی و ئەستێرە پورتوگالییەکە لە دوا یاریی یانەکەی بەرامبەر ئەبها لە هەفتەی شەشەمی خولەکەدا گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد بەمەش کۆی گۆڵەکانی لە پاڵەوانێتییەکەدا گەیاندە 105 گۆڵ.

رۆژنامە ئەپۆلای بڵاویکردەوە کە بەم گۆڵە نوێیە، ڕۆناڵدۆ ریکۆردی محەممەد سەحلاوی هێرشبەری پێشووی نەسری یەکسان کردەوە و سەرکەوت بۆ پلەی چوارەمی لیستی گۆڵکارانی مێژوویی خولی پیشەگەری سعودی.

جێی سەرنجە ڕۆناڵدۆ ئەم 105 گۆڵەی تەنها لە 112 یاریی خولەکەدا تۆمار کردووە، لە کاتێکدا سەحلاوی پێویستی بە 220 یاری هەبوو بۆ گەیشتن بەو ژمارەیە.

لە ئێستادا ئامانجی داهاتووی ڕۆناڵدۆ تێپەڕاندنی ناسر شەمرانییە کە بە 126 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە و تەنها 21 گۆڵی لێوە دوورە و هەروەها عومەر سۆما بە 162 گۆڵ و عەبدەرەزاک حەمدەڵا بە 158 گۆڵ لە پلەکانی یەکەم و دووەمی لیستەکەن.