لە جامی ئەمریکا زڤیرێڤ بە بردنەوە لە هالیس گەیشتە قۆناغی سێیەم

PM:04:36:04/09/2026

1608 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئەمریکا زڤیرێڤ بە بردنەوە لە هالیس گەیشتە قۆناغی سێیەم و دی مینۆر ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر کوینتن هالیسی فەرەنسی یارییکرد.

یارییەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و زڤیرێڤ کۆمەڵەکانی یەکەم و سێیەمی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا و هالیس کۆمەڵەکانی دووەم و چوارەمی بردەوە.

دواتر لە کۆمەڵەی پێنجەم و یەکلاکەرەوەدا زڤیرێڤ بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

سەرەنجام زڤیرێڤ دوای چوار کاتژمێر و 33 خولەک یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی سێیەم بەدەستهێنا، هالیس ماڵئاواییکرد.

لە هەمان قۆناغ، ئەلێکس دی مینۆری ئوستراڵی رووبەڕووی ڤان دی زاندچلۆپی هۆڵەندی بووەوە و لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا یارییەکەی پێدۆڕاند و ماڵئاواییکرد، کۆبۆلیش بە بردنەوە لە تریستان گەیشتە قۆناغی سێیەم.

خ . ک