PM:02:55:30/12/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گیانلەدەستدانی جۆتا و چەند
وەرزشەوانێکیتر لە گرنگترین روداوە ناخۆشەکانی تۆپی پێ بوون
لە ساڵی 2025دا، جگە لە بردنەوەی
نازناوەکان و چەند بابەتێکیتر، گیانلەدەستدانی چەندین وەرزشەوان بوونە بابەتی
گرنگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ناخۆشترین روداو لە ساڵی 2025دا هەواڵی
مردنی دیۆگۆ جۆتای ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بوو کاتێک لەگەڵ
برایەکیدا بەهۆی روداوی هاتوچۆوە گیانیانلەدەستدا
مردنی ئەو یاریزانە گەورەترین کاردانەوەی
هەموو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەهۆی ئەوەی یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی یانە
ئینگلیزیەکە و بەرپرسانی ئەو یانەیەش بە چەندین شێوازی جیاواز رێزلێنانیان بۆ ئەو
یاریزانەیان کرد
تەنانەت ئەستێرەکانی تۆپی پێش لە پێش
هەموویان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی بەشێوازی نایاب و جیاواز هەڵوێستی خۆیان
راگەیاند و پشتگیری خۆیان بۆ خێزانی جۆتا دوپاتکردەوە
یانەی لیڤەرپوڵیش بڕیاریدا مووچەی ئەو
یاریزانە بەردەوامبێت و دەدرێت بە خێزان و منداڵەکانی، هاندەرانی لیڤەرپوڵیش لە
هەموو یارییەکانی یاریگای خۆیاندا لە خولەکی 20 بە چەپڵە لێدان یادی ئەستێرەکەی
پێشوویان دەکەنەوە، ئێستاش لەسەر دیوارێکی شارەکەیان وێنەیەکی گەورەی جۆتایان
کێشاوە تا بەردەوام لەبەرچاویاندا بێت
هەر لە ساڵی 2025دا چەند وەرزشەوانێکیتر
گیانیانلەدەستدا کە گرنگترینیان هالک هۆگانی یاریزانی مێژوویی زۆرانبازی ئازاد بوو
لە تەمەنی 71 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، مردنی ئیلدێن کامپبێلی ئەستێرەی پێشووی
تۆپی باسکە و مارشاونی یاریزانی یانەی داڵاسی ئەمریکی لە گرنگترین روداوە
ناخۆشەکانی ساڵی 2025دا بوون
خ . ک