مۆدریچ: چانس یاوەرمان بوو تا ڕاستەوخۆ بگەینە مۆندیال

PM:11:09:14/11/2021

868 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆدریچ دووپاتیکردەوە بەرامبەر ڕوسیا ڕووبەڕوی ئەرکێکی قورس بوونەوە و چانس یاوەریان بوو تا ڕاستەوخۆ بگەنە مۆندیال.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لوکا مۆدریچی کاپتنی هەڵبژاردەى کرواتیا دڵخۆش خۆی بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەى بۆ مۆندیالی 2022 دەربڕی و دووپاتیکردەوە لە ئـێستاوە ئامادەکاری بۆ دەکات و هەمیشە خەونی بە مۆندیالەوە بینیوە.

ناوەندکارەکەى کرواتیا ئاشکرایکرد، بەرامبەر ڕوسیا ڕووبەڕووی ئەرکێکی قورس بونەوە و دواجاریش چانس یاوەرمان بوو تا ڕاستەوخۆ بگەیەنە مۆندیال و لە تاقیکردنەوەى پاشکۆی پاڵاوتنەکان ڕزگاریان بوو.

یاریزانەکەى ڕیاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەشکرد، کرواتیا بەهۆی کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانا شایەنی ئەوە بوو لە مۆندیالدا بوونی هەبێت و لە ئـێستاشەوە کۆشش دەکات تا بە باشترین شێوە ئامادەکاری بکات و ساڵی داهاتوو ئەوەى پێویست بێت لە جامە جیهانییەکەدا پێشکەشی هاندرانی وڵاتەکەى دەکات.