PM:10:49:14/11/2021
1308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا ئەڵمانیا لە ئەرمینیای بردەوە و مەقدۆنیاش
گەیشتە پاشکۆی پاڵاوتنەکان.
لە دوایارییەکانی جەولەى 10یەم و کۆتایی کۆمەڵەى 10یەمی پاڵاوتنەکانی
ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەڵبژاردەى ئەڵمانیای سەرکەوتوو بۆ مۆندیال لە
دەرەوەى یاریگای خۆی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئەرمینیای بردەوە.
چوارگۆڵەگەى مانشافت، هاڤێرتزلە خولەکی 15 و گاندۆگان دوو گۆڵ لە خولەکانی
45 و 50 و هۆڤمان لە خولەکی 64 تۆماریانکرد و تاکە گۆڵەکەى ئەرمینیاش مختاریان لە
خولەکی 59 تۆماریکرد.
لە یارییەکی تریشدا مەقدۆنیا وەک دووەمی کۆمەڵەى 10یەم خۆی گەیاندە
پاشکۆی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا پاش ئەوەى بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئایسلەندای
بردەوە.