PM:09:48:14/11/2021
1372 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەپێی داتایەکی پێگەیەکی جیهانی پیدرێ و فاتی لە ڕووی تەمەنەوە گرانترین یاریزانی لاون لە
جیهاندا.
رؤژنامەى سپۆرتی ئیسپانی بە پشت بەستن بە داتایەکی پێگەى ترانسفێر مارکێت
بۆ ئامارەکانی تۆپی پێ، هەریەک لە پیدرێ گۆنزالس و ئانسۆ فاتی ڕیزبەندی یەکەم و
دووەمی گرانترین یاریزانی لاویان لە جیهاندا گرتووە و کاماڤینگای ناوەندکاری لاوی
ڕیاڵ مەدرید لە پلەى سێیەمدایە.
سپۆرت لە ڕێگەى ترانسفێر مارکێتەوە ئاشکرایکرد، نرخی پیدرێی یاریزانی لاوی
بەرشەلۆنە لە ڕووی تەمەنەوە گرانترینە و نرخی 80 ملیۆن یۆریە و لەسەر ئاستی
جیهانیش لە پلەى حەڤدەهەمدایە و فاتیش بە 60 ملیۆن یۆرۆ لە خانەى دووەمی گرانترین
یاریزانە لاوەکاندایە.
سپۆرت ئاشکراشیکرد، سێیەم یاریزانی لاو کە نرخی بە پێی داتاکانی ترانسفێر
مارکێت گرانترینە، کاماڤینگای یاریزانی ڕیاڵ مەدرید کە نرخەکەى 55 ملیۆن یۆرۆیە و کە
سەرەتای ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکەوە کرد.