PM:09:03:14/11/2021
800 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئیتاڵیا بەرامبەر ئیرلەندای باکوور
یاریدەکات و ئینگلتەراش دەبێتە میوانی سان مارینۆ.
پاڵاوتنەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022 لە کۆتا جەولەدایە، سبەینێ
لە کاتژمێر 10 و 45 خولەکی شەودا چەند یاریەک ئەنجامدەدرێن، لە کۆمەڵەی سێیەمدا
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتە میوانی ئیرلەندای باکوور، سویسراش میوانداری بولگاریا
دەکات، دوای ئەو دوو یاریەش چارەنووسی هەڵبژاردەی سەرکەوتوو یەکلادەکرێتەوە.
لە کۆمەڵەی نۆیەمیشدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە دەرەوەی یاریگای خۆی
رووبەرووی سان مارینۆ دەبێتەوە و پۆڵەنداش بەرامبەر هەنگاریا یاریدەکات.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی دانیمارکی سەرکەوتوو بۆ مۆندیال دەبێتە
میوانی سکۆتلەندا، نەمسا و مۆلدۆڤاش رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
خ . ک