PM:07:32:14/11/2021
936 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچینی هاندەرانی هەڵبژاردەکەی لە سەرکەوتن بۆ مۆندیالی قەتەڕ
دڵنیاکردەوە.
پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیرلەندای باکوور لە پاڵاوتنەکانی
مۆندیالدا، ڕۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، بەرامبەر
ئیرلەندای باکوور تەنیا یەک ئامانجیان هەیە ئەوەیش بردنەوەیە.
مانچینی وتی: دەمانەوێت لەو یاریەدا ژمارەیەک گۆڵی زۆر تۆمار بکەین لەپێناو
ئەوەی نەکەوینە کێشەوە چونکە گەیشتنمان بە مۆندیال تەنیا لە دەستی خۆماندا نیە و
سویسراش بە ئاسانی خۆی بەدەستەوە نادات و هەمان ئامانجی ئێمەی هەیە کە تۆمارکردنی
گۆڵی زۆرە.
وتیشی: نامانەوێت جارێکیتر هاندەرانی هەڵبژاردەکەمان بێهیوا بکەین و
سینریۆی مۆندیالی پێشوو بەسەر هەڵبژاردەکەدا دووبارە ببێتەوە، لەبەرئەوە دڵنیابن
سەرکەوتن بۆ مندیال بەدەستدەهێنین بە هەر نرخێک بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە یاری پێشوو بەرامبەر سویسرا لە کۆتا خولەکەکاندا
بێهیوایمان پێوە دیاربوو چونکە لێدانێکی سزامان لەدەستدا و لە دوا خولەکیشدا نزیک
بوین لە شکست.
خ . ک