گاریس بەیڵ دووبارە توشى پێکان بووەتەوە؟

PM:04:02:14/11/2021

1200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گاریس بەیڵ ئاشکرایکرد وەک پلانیان بۆداناوە تەنیا 45 خولەک یاریکردووە و ڕۆژنامەى مارکاش پێکانى یاریزانەکە ڕەتدەکاتەوە.

لە لێدوانێکدا، کە ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، بەیڵى وێڵزى باس لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان دەکات، دواى 45 خولەک یاریکردن بۆ هەڵبژاردەى وڵاتەکەى لە پاڵاوتنەکانى مۆندیالدا.

گاریس بەیڵ دەڵێت "هەستمکرد لە حاڵەتێکى باشدام و پێویستم بە باشکردنى ڕیتمى یارییەکە بوو، ئەمەش کارێکى ئاسان نییە، پێمانوابوو 45 خولەک بەسە بۆ بەشداریکردن و یارییەکەش لەژێر کۆنتڕۆڵدا بوو، شتەکان بەو جۆرەبوو، کە پلانمان بۆ دانابوو، پێویستى نەدەکرد 15 خولەکى تر یارى بکەم و سەرکێشى بکەم".

بەیڵ ئاماژە بەوەدەکات، ماوەى دوو مانگ بەشدارى یارییەکانى نەکردووە و پلانەکەشیان ئەوە بووە دواى 45 خولەک بێتەدەرەوە و ئامادەکارى بۆ یارى سێشەممە بکەن.

مارکاش دووپاتیکردووەتەوە، هەواڵى دووبارە پێکانەوەى بەیڵ دوورە لە ڕاستییەوە و هێرشبەرە وێڵزییەکە تەندروستى زۆر باشە و بەشدارى یارى داهاتووى بەرامبەر بەلجیکا دەکات.

گ . ف

Ben Davies hails 'role model' Gareth Bale after Wales captain reaches 100 caps | The IndependentGoals and highlights for Wales 5 - Belarus 1; qualifying for the Qatar World Cup 2022