PM:03:23:14/11/2021
1264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێنج یاریزانی ئینگلتەرا لە یاری داهاتوویان بەرامبەر سان مارینۆ بە هۆکاری
جیاواز دوورخرانەوە.
گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یاری داهاتووی
هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022، چەند گۆڕانکاریەکی لە لیستی
یاریزانەکانیدا کرد.
ساوسگەیت بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی پێنج یاریزانی هەڵبژاردەکەی بۆ ئەو
یاریە، بەشێوەیەک کە جۆردان هندرسۆن و جاک گریلیچ بەهۆی پێکانەوە گەڕانەوە
یانەکانیان.
رەحیم ستێرلینگی یاریزانی مانچستەر سیتیش بەهۆکاری تایبەت گەشت لەگەڵ شاندی
هەڵبژاردەکەدا ناکات، هەریەکە لە ماسۆن ماونت و لوک شاو بەهۆی ئەنجامدانی
نەشتەرگەری ددانیانەوە ناتوانن گەشتبکەن.
ساوسگەیت بڕیاریدا بە بانگهێشتکردنی کۆنۆر گالاگێری
یاریزانی یانەی کریستال پالاس بۆ یەکەمجار بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ یانەکەی لەم
وەرزەدا.
خ . ک